دادگای ئەوروپا سزای توركیا دەدات
دادگای ئەوروپا رایگەیاند تێپەڕبوونی ئەو چەند ساڵە بەسەر ئەو رووداوەدا، بەرپرسیارێتی توركیای لەو رووداوە كەمنەكردووەتەوە، هەروەها دادگا ئەو بڕە پارەیە لە بەرامبەر قەربووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان و زیانەكانی رووداوەكە دیاریكردووە، كە بووەتە هۆی داگیركردنی قوبرس و دواتر دابەشبوونی بۆ دوو بەش.
پێشتر حكومەتی توركیا رایگەیاندبوو ئامادەی پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگا دەبێت.
ئەو بڕیارەی دادگا دوای بیست ساڵ لە پێشكەشكردنی داوایەك دێت لەلایەن حكومەتی قوبرسەوە بە دادگای ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ.
لەساڵی 1974 سوپای توركیا هێرشی كردە سەر قوبرسو دوای ئەو هێرشانەش قوبرس بۆ دوو بەش دابەش بوو، بەشێكیان لە باشووری كە قوبرسی یۆنانی ناو دەبرا و لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوە، لەگەڵ بەشێكی دیكە لە باكوور، كە بە قوبرسی توركەكان ناو دەبرا و جگە لە ئەنقەرە هیچ دەوڵەتێك دانی پێدا نەناوە.
رووداو