تایلاند .. له‌ ئاكامی 30 هێرش، كه‌سێك كوژرا و 20ی دیكه‌ش بریندار بوون

 تایلاند .. له‌ ئاكامی 30 هێرش، كه‌سێك كوژرا و 20ی دیكه‌ش بریندار بوون
پۆلیسی تایلاند رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئاكامی زیاتر له‌ 30 هێرش كه‌ گومان ده‌كرێت ئیسلامییه‌ جودا خوازه‌كان له‌ باشووری تایلاند ئه‌نجامیان داوه‌ و ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كردووه‌ و ئاگریان له‌ چه‌ند باخچه‌یه‌ك به‌رداوه‌، كه‌سێك كوژراو زیاتر له‌ بیستی دیكه‌ش بریندار بوون .

راوێژكاری ئه‌منی سه‌رۆك وه‌زیرانی تایلاند رایگه‌یاند كه‌ بنكه‌یه‌كی بازرگانی و چه‌ندین تاوه‌ری ته‌زووی كاره‌با كراونه‌ته‌ ئامانج و سوتێنراون . روونیشیكرده‌وه‌ ئافره‌تێك كوژراوه‌ و زیاتر له‌ بیست كه‌سیش بریندارن .

شایانی باسه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانی تایلاند بوزین به‌لام زۆر له‌ ناوچه‌كانی باشوور به‌تایبه‌تی هه‌رێمه‌كانی یالا و باتانی و ناراتیوات كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانی موسڵمانن ساڵانێكى زۆره‌ دژ به‌ حكومه‌تی تایله‌ند ده‌جه‌نگن و ته‌نها له‌م ساڵه‌دا زیاتر له‌ چل كه‌س كوژراون .
Top