گه‌وره‌ترین "توندڕه‌و" بۆ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ به‌ریتانیا كاریكردووه‌

گه‌وره‌ترین
له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ دادگایكردنی‌ بانگخوازێكی‌"توندڕه‌و" به‌ناوی‌ ئه‌بو حه‌مزه‌ی‌ میسری‌، پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ نهێنیه‌كی‌ ئاشكراكرد هه‌موو لایه‌كی‌ توشی‌ شۆك كرد.

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌( بی‌ بی‌ سی‌) كاتێك ئه‌بو حه‌مزه‌ی‌ میسری‌ له‌ به‌رده‌م دادگای‌ ئه‌مریكا ئاماده‌بوو، به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تباركرابوو به‌ چالاكی‌ تیرۆرستی‌، پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند" ئه‌بو حه‌مزه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ناوخۆی‌ به‌ریتانیا(ئێم ئای‌ 5) كاریكردووه‌."

له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌، پارێزه‌ری‌ ئه‌بو حه‌مزه‌ به‌ ناوی‌ (جوشوا دراتیل) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، ئه‌بو حه‌مزه‌ كاتێك چه‌ند كه‌سێك رفێنراوه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی‌ تونده‌ڕه‌وه‌وه‌ 16 گه‌شتیار له‌ یه‌مه‌ن رفێنران، له‌ نێوان ئه‌و كه‌سه‌ تونده‌ڕه‌وانه‌ و حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا كاریكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئازادبكرێن.

ئه‌بو حه‌مزه‌ی‌ میسری‌ ته‌مه‌نی‌ 55ساڵه‌ و ناوی‌ ته‌واوی‌ مسته‌فا كامل مسته‌فایه‌ و پێش ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ بانگخواز و وه‌كو پاسه‌وانی‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ شه‌وانه‌كانی‌ له‌نده‌ن كاریكردووه‌، له‌ 90كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا له‌ نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان چاو و ده‌ستێكی‌ له‌ ده‌ستداوه‌.

له‌ ساڵی‌ 2006 به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ گوتاری‌ توندڕه‌وانه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ خه‌ڵك كردبوو، ده‌ستگیركرا.

دواتر حه‌وت ساڵ له‌ له‌نده‌ن زیندانیكرا دواتر له‌ ساڵی‌ 2012 به‌هۆی‌ گومان لێكردنی‌ به‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆر ره‌وانه‌ی‌ ئه‌مریكا كرا.





خه‌ندان
Top