ئێران: فڕۆکەهەڵگری ئەمریكیمان دروستكردووە تاوەكو مەشق لەسەر نغرۆكردنی بكەین
ئەمیرال عەلی فەدوی، سەرۆكی سوپای ئاوی ئێران ریاگەیاند، كە وڵاتەكەی بەهێزترین تۆربیدی لە جیهان هەیە و دەتوانێت لە ماوەی تەنها 50 چركەدا هەر كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی نغرۆ بكات.
فەدەوی هەروەها گوتی "هێزی سەربازی ئەمریكی هەمووی لەسەر هێزە ئاوییەكەی بنیادنراوە .. لەبەرئەوە هێزی ئاوی ئەمریكی تەنیا یەك هێز نییە، بەڵكو سێ هێزی جیاوازە".
هەروەها گوتی "دۆست و دوژمنیشمان تەنها كەمێك لەسەر تواناكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەزانن، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كات لە كاتی بەرپەرچدانەوەمان بۆ دوژمنانمان شارەزامان دەبن".
فەدەوەی ئاماژەی بەوەشدا " فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی لەژێر كۆنترۆڵی تەواوی سوپای پاسدارانە". گوتیشی " فرۆكە هەڵگرەكان خاڵی لاوازیان هەیەو ئێرانییەكانیش لە رێگای لێكۆڵینەوە و پشكنینی وردەوە توانیویانە چۆنێتی دیزاینی ئەو كەشتییانە بدۆزنەوە و چۆنێتی مامەڵەكردنیان فێربوون".
فەدەوەی هەروەها ئاشكرایكرد ئێران فڕۆكە هەڵگرێكی دروستكردووە تاوەكو مەشق لەسەر نغرۆبوونی بكات و گوتی "سەنتەری لێكۆڵینەوەكانیان سەبارەت بە نموونەی ئەو فڕۆكە هەڵگرەی دروستی دەكەین بە ساویلكەییەكی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ كردین، بەڵام ئێمە لەماوەی چەندین ساڵدا چەندین جار لە راهێنانەكان توانیومانە جۆری جیاوازی كەشتی ئەمریكی نغرۆ بكەین و لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی مەشقیدا توانیومانە لە ماوەی تەنها 50 چركە كەشتی نغرۆ بكەین".
هەروەها گوتی " ئێران نموونەیەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی بە درێژی 202 مەتر دروستدەكات".
ئەو باسی لە گەرووی هورمزیش كرد و گوتی " ئێمە مافی یاساییمان هەیە كۆنترۆڵی گەرووی هورمز بكەین، بۆیە هەركاتێك هێزە ئەمریكییەكان گوێیان بە ئاگاداركردنەوەكانی سوپای پاسداران نەدا ئەوا یەكسەر هێزە دەریاییەكانمان دەبینن چۆ دەوریان لێدەدەن".
رووداو