سعودیە دەیان کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ ڕێکخراوی قاعیدە دەستگیر کر

سعودیە دەیان کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ ڕێکخراوی قاعیدە دەستگیر کر
بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند دەیان کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە یەمەن و سوریە دەستگیر کردوە.



وتە بێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند: دوای لێکۆڵینە و بە دواچوونێکی زۆر هێزە ئەمنییەکان توانیان باندێکی سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە شاری ریاز لێکهەڵوەشێنن.



بە گووتەی مەنسور تورکی وتە بێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنییەکانی شانشینی سعودیە ٦٢ کەس بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستگیر کراون.

ناوبراو رایگەیاند لەو ٦٢ کەسە، سێ‌یان خەڵکی فەلەستین و یەمەن و پاکستانن و ئەوانی تر هاووڵاتی سعودیەن.



ئاژانسی فەرمی سعودیە، «وکاله الانباء» رۆژی سێ شەممە لە هەواڵێکی بەشی ئینگلیزی سایتە کەیدا رایگەیاند: "لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنییەکان دەست بە سەر تاقیگەیەکی دروستکردنی بۆمب دا گیراوە."

هەر بە پێی ئەو هەواڵە لەو تاقیگەیە کۆمەڵێک کەل و پەلی ساختە کردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان و بڕەپارەیەکی زۆر دەستی بە سەر داگیراوە.
Top