ئیخوان وه‌ڵامی سیسی ده‌داته‌وه‌

ئیخوان وه‌ڵامی سیسی ده‌داته‌وه‌
سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوان موسلیمین له‌ میسر وه‌ڵامی عه‌بدولفه‌لاح سیسی، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌داته‌وه‌، كه‌ وتبووی له‌ كاتی ده‌رچوونیدا ئیخوان ناهێڵێت.

ئەشرەف عەبدولغەفوور، یەکێ لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیخوان موسلیمینی میسر، لە وەڵامی عەبدولفەتاح سیسی دەڵێت: "ھەموو سەرۆک كۆمارەکانی میسر لە یەک دەچن، هەموویان دژایەتییان کرد و هەوڵی لەناوبردنیاندا، بەڵام ئیخوان ھەر ماوە و دەشمێنێتەوە بە بەهێزیی".

عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری پێشووی بەرگریی و کاندیدی سەرۆك کۆماری میسر، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی وڵاتەکەی بە راشکاوانە وتی: "ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو ببمە سەرۆك كۆمار، ئەوا کۆمەڵی ئیخوانی موسلیمین ناهێڵم چونکە میسر هیچ پێویستی بەم رێکخراوە نییە".

سیسی سەبارەت بە دەست تێوەردانی سوپا لە کاروباری حکومەت وتی: "ھیچ کاتێ سوپای میسر، خۆی هەڵنەقورتاندووە لە کاروباری سیاسی و حکومەتدا، بۆ خۆم نزیکەی 30 ساڵە بەرگریی لەم وڵاتە دەکەم، دەزانم سوپا هیچ پلانێکی بۆ بەرێوەبردنی حکومەت، ئاماجمان تەنیا پاراستنی ئارامی و سەقامگیرییە بە ھاوکاری ئاسایشپارێزان، رێگری لە پێشێلکاریی لە مافی مرۆڤ دەکەین".

ئەشرەف عه‌بدولغه‌فور، سه‌ركرده‌كه‌ی ئیخوان وتی: "ئیخوانی موسلیمین ھیچ کاتێت توندوتیژیی بۆ چارەسەری کێشەکان بەکارنەھێناوە، سیسی بانگەشە دەکا خەڵکی میسر ئیخوانی خۆش ناوێ، بەڵام دەمانەوێ بزانین کە سیسی باسی کام خەڵک دەکا؟ پێویستە سیسی باش بزانێ لە بەردەم ھەموو ھێرش و ھەڕەشەکان ئیخوان خۆی گرت و ماوە دڵنیاشبە بە پشتیوانی خوا هەر دەمێنێت".








خه‌ندان
Top