هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریە نوێنەرایەتییەک لە ئەمریکا دەکاتەوە

هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریە نوێنەرایەتییەک لە ئەمریکا دەکاتەوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگەی بە هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا داوە، نوێنەرایەتییەک لەو ووڵاتە بکاتەوە.



ئەو بڕیارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەر لە چاوپێکەوتنی ئەم هەفتەیەی ئەحمەد جەربا لە گەڵ کاربەدەستانی ئەو ووڵاتە دەرچووە.



ئەمریکا لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریەی وەک نوێنەری فەرمی خەڵکی سوریا ناساند.



بەڵام ئەوە بەو مانایە نی‌یە آمریکا وەک حکومەتێک هەڵسوکەوت لە گەڵ ئەو نوێنەرایەتیە بکات و لە جیاتی حکومەتی سوریە بە فەرمی بناسێنێت و هەڵسوکەوتی سەفیرێکی لە گەڵ ئەندامانی ئەو نوێنەرایەتییە هەبێت.



هەروەها هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریە ناتوانێت ئیدارەی سەفارەتی سوریە لە واشنگتن بگرێتە دەست.



سەفارەتی سوریە مانگی ئازار لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داخرا.



بەرپرسێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاژانسی ئاسۆشێیتد پرێسی راگەیاند، کردنەوەی ئەو نوێنەرایەتیە یەکێک لە داواکاریە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی بووە.



ئەحمەد جەربا سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریە سەبارەت بە کردنەوەی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە واشنگتن رایگەیاند: ئەو بڕیارە زەبرێکی دیبلۆماسی لە ڕەوایی بەشار ئەسەدەو ئەوە دەردەخات کە ئۆپۆزسیۆن پێشکەوتنێکی زۆری کردوە.



وەفدی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریە رۆژی دوشەممە گەیشتە واشینگتۆن.
Top