ئوردن.. کچێکی 20 ساڵان لەسەر ئیسلامبوون سەری پانکرایەوە

 ئوردن.. کچێکی 20 ساڵان لەسەر ئیسلامبوون سەری پانکرایەوە
پیاوێكی مەسیحی ئوردنی، كە دەزانێت كچە 20ساڵانەكەی لەسەردەستی بانگخوازی ئیسلامی محەممەد ئەلعورەیفی، لەزانكۆی ئوردن، ئیسلامبووە، بەبەرد دەیكوژێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئوردن ئاشكرایكرد، لە پارێزگای عەجلونی باكووری ئوردن، پشێوی لەسەر ناشتنی تەرمی ئەو كچە لە گۆڕستانی ئیسلامەكان دروستبووە، دوای ئەوەی باوكی لەسەر ئیسلامبوون بەبەرد كوشتبووی.

ئەو سەرچاوەیە بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، "گوندی خەربە ئەلوەهادنەی سەر بە پارێزگای عەجلونی باكووری ئوردن، پشێوی زۆری بەخۆیەوە بینیووە بەهۆی كوشتنی كچە 20 ساڵانەكە، كە 3 رۆژ لەدوای موسڵمانبوونی لەسەردەستی بانگخوازی ئیسلامی محەممەد ئەلعورەیفی، لەلایەن باوكیەوە بەبەرد سەری پانكراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ فرانس پرێسی روونكردووەتەوە، باوكە 70 ساڵانەكەی كچەكە، كە زانیوویەتی كچەكەی بووەتە موسڵمان، دەستی لەملی كچەكەی ناوە و بەبەر لەسەری داوە تاوەكو گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵەكان باس لەوەدەكەن، هێزە ئەمنییەكانی ئوردن كە بە ئەلدەرك ناسراون، لە نزیك كڵێسای ئەللاتین لەگوندی خەربە ئەلوەهادنە، بڵاوەیان بە دەیان خۆپیشاندەر كردووە، كە رازی نەبوون تەرمی ئەو كچە لە گۆڕستانی ئیسلامەكان بنێژرێت، سەرچاوەكە هەروەها گوتوویەتی "كاتێك لە مزگەوتی گەورەی گوندەكە بە غیابی نوێژی مردووی لەسەركراوە، پشێویەكە دروستبووە و هێرشكراوەتە سەر ماڵە مەسیحییەكە، ئەوانیش تەقەیان كردووە بۆ ترساندن و دوورخستنەوەیان، تاوەكو هێزە ئەمنییەكان گەیشتوون".

هەر لەسەر ئەو رووداوی كوشتنە، باوكی كچەكە دەستگیركراوە.

رێژەی مەسیحییەكان لە ئوردن 6%ـی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەكە پێكدێنێت. ژمارەی دانیشتووانی ئوردنیش 6.8 ملیۆن كەسە و زۆربەی هەرەزۆریان موسڵمانی سوننەن.








رووداو
Top