ئەمریکا و ئاڵمان لەبارەی توندتربوونی گەمارۆکان هۆشداریان بە روسیا دا

ئەمریکا و ئاڵمان لەبارەی توندتربوونی گەمارۆکان هۆشداریان بە روسیا دا
باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دوێنێ هەینی رایگەیاند: لە کاتێکدا کە مۆسکۆ رێگری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئۆکرانیا بکات، گەمارۆکانی سەر روسیا توندتر دەکەین.



ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری باڵای ئاڵمـانیش لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ باراک ئۆبامادا، پشتیوانی لە توندتر بوونی سزاکانی سەر روسیا کرد و گوتی: ئەمریکا و یەکیتی ئوروپا لەبارەی توندتر بوونی گەمارۆکان رێککەوتوون.

بریارە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە ٢٥ی ئەو مانگەدا بەرێوە بچێت.

هؤشدارییەکان لەبارەی گەمارۆکانی سەر روسیا لە کاتێکدا هاتەوە بەرباس کە دوێنی هەینی شەر و پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی سوپای ئۆکراین و هێزە جودابوەکانی لایەنگرانی روسیا زیاتر بوو و کە بوە هۆی خستنە خوارەوەی دوو هیلکۆپتری هێزەکانی ئۆکراین و حکوومەتی کاتی ئۆکراییش رایگەیاند: ژماریەەک زۆر لەو شەر و پێکدادانەدا کوژراون و بیرندار بوون.
Top