ئه‌فغانستان .. به‌هۆى رۆچوونى زه‌وییه‌وه‌ 350 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

 ئه‌فغانستان .. به‌هۆى رۆچوونى زه‌وییه‌وه‌ 350 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ ئه‌فغانستان به‌هۆى رۆچوونى زه‌ویه‌وه‌ سێسه‌د وپه‌نجا كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى ویلایه‌تى باداخشانى ئه‌فغانستان به‌هۆى رۆچوونى زه‌ویه‌وه‌ 350 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش شوێن بزر بوون.


هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد زیان به‌ هه‌زار خانوو كه‌وت كه‌ له‌ نێوانیاندا سێسه‌د خانوو به‌هۆى داڕوخانى به‌شێكى شاخێك به‌ته‌واوى ژێر كه‌وتن.
Top