تۆرى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند كه رۆژى هه‌ینى ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و رژێمى ئه‌سه‌د له شارى حه‌مس راگه‌یه‌ندرا. هاوكات چالاكوانانى سوریاش هه‌واڵه‌كه‌یان پشت‌راست كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وامى ده‌بێت و پێویسته هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن كه له‌و شاره‌دا گه‌مارۆ دراون له حه‌مس بكشێنه‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه و له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى دوو ئۆتۆمبیلى بۆمبرێژكراو له شارۆچكه‌ى جبرین و ئهلحمرین له ریف حه‌ما هه‌ژده كه‌س كوژران كه له نێوانیشیاندا پازده مندالى تێدایه و زیاتر له په‌نجا كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.