ئەمەریكا 99 مووشەكی (هێڵ فایەر) و فرۆكەی F16دەداتە عێراق
بەپێی هەواڵێكی (AA) سەرۆكی ژووری هەماهەنگیی ئاسایش لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا مایكڵ بیدناریك لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ چەند دەزگایەكی راگەیاندن، رایگەیاند "لە سەرەتای كێشەكانی ئەنبارەوە ئەمەریكا دەستی بە هاوكاریی عێراق لە رووی چەك و تەقەمەنییەوە كرد"، ئاماژەشی كرد ئەمەریكا پێشتر 14 ملیۆن مووشەكی جۆراوجۆر و حەوت هەزار پارچە چەكی لە 17-ی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا رادەستی عێراق كردووە."
بیدناریك باسی لەوەش كرد كە ئەمەریكا سبەینێ 99 مووشەكی جۆری هێڵ فایەر و هەزار مووشەكی تانك رادەستی عێراق دەكات، روونیشی كردەوە كە ئەوان مەشق و راهێنان بە هێزە سەربازییەكان و هەواڵگریی عێراق دەكەن، ئەوەش لە چوارچیوەی رێككەوتننامەی ستراتیژی هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و حكوومەتی عێراق.
ناوبراو گوتیشی كە ئەمەریكا نەخشە و زانیاری لەسەر جموجۆڵ و شوێنی چەكدارانی داعش بە عێراق دەدات.
هەروەها ئاماژەی كرد كە ئەمەریكا فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف 16 لە مانگی كانوونی كانوونی یەكەمی ساڵی داهاتوو پێشكەشی عێراق دەكات و هەردوولا كار بۆ ئامادەكردنی بنكەی هێزی ئاسمانیی بەلەد بۆ ئەو مەبەستە دەكەن.