سەرۆكی كۆریای باكوور رووبەڕووی گاڵتەپێكردن دەبێتەوە
لە یەكێك لە وێنە بڵاوكراوەكاندا، كیم لە نێوان سەربازە ژنەكانە و دڵخۆشییەكی زۆر بە رووخسارییەوە دیارە و خەریكی پێكەنینە، لە وێنەیەكی دیكەشدا كە لە نێوان پیاوە باڵا دەستەكانی هێزی گەلی وڵاتەكەی دانیشتووە، دەموچاوێكی فەرمی و بێ هەستی هەیە و تەنانەت بێزاریش دیارە.
كیم جۆنگ ئۆن وەك سەركردەیەكی دیكتاتۆر ناسراوە، مانگی رابردووش بەهۆی دەنگدانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەیەوە، دووبارە وەكو سەرۆكی كۆریای باكوور هەڵبژێردرایەوە، ئەمەش دوای كوشتنی مامی، كە بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی بوو.
رووداو