٢٧ و ٢٨ی ئەم مانگە عێراقیەكانی دەرەوەی وڵات دەنگ دەدەن

٢٧ و ٢٨ی ئەم مانگە عێراقیەكانی دەرەوەی وڵات دەنگ دەدەن
دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادەكاری تەواوی بۆ دەنگدەرانی دەرەوی وڵات كردووە، بڕیارە 27 و28ی ئەم مانگە دەست ببەدەنگدان بكرێت.


موحسین موسوی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەكۆمسیۆن، لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادەكاری تەواوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەناو عێراق ودەرەوەی عێراق كردووە و لە ئێستادا سەرجەم ئامادەكاریەكان لەوڵاتانی دەرەوەی عێراق بۆ هاووڵاتیە عێراقیەكان كراوە و٢٧ و٢٨ی ئەم مانگە كۆچبەرەكان دەنگ دەدن وداوا دەكەین ڕوو بكەنە سندوقەكانی دەنگدان كەوا كۆمسیۆن لەكاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تاوەكو ٧ی ئێوارە دەنگدان بەردوام دەبێـت ونووسینگەكان كراونەتەوە و بەبێ كارتی ئەلكترۆنی دەنگ دەدرێت.



گوتیشی: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق ١٠٢ بنكەی دەنگدانی لەوڵاتانی جیهان كردۆتەوە كە لە ٦٥٤ وێسگە پێك دێت وهەروەها بەهۆی ئەوەی كەوا ئەو بنكانە بەش ناكات كۆمسیۆن ناچار بوو ١٤ بنكەی دیكە بۆ دەنگدان لە پێنچ وڵاتی دیكە بكاتەوە.
Top