ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ له سوریا گه‌یشته 50 كه‌س
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد هێزه‌كانى رژێم به به‌رمیلى بۆمبڕێژكراو چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ژێر كۆنتڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنیان بۆردومانكرد. هاوكات چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ریف دیمه‌شقیش به مووشه‌كى زه‌مین به زه‌مین و هاوه‌ن له‌لایه‌ن رژێمه‌وه بۆردومانكرا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سیگرید كاغ سه‌رۆكى نێرده‌ى رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایى له سوریا رایگه‌یان حكومه‌ت هه‌شتا له سه‌دى چه‌كه كیمیاییه‌كانى راده‌ست كردوه. هاوكات كاغ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و ئاسته رێگه به دیمه‌شق ده‌دات خۆى خاڵى بكاته‌وه له‌هه‌موو چه‌كه كیمیاییه‌كانى له كۆتایى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو ئه‌مه‌ش ئه‌و واده‌یه‌یه كه رێكه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه.