پاكستان، دوو مرۆڤخۆر دەستگیركران

پاكستان، دوو مرۆڤخۆر دەستگیركران
بەرپرسی پۆلیسی ویلایەتێكی پاكستان ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ دوو برایان دەستگیركردووە، كە تۆمەتبار كراون بە خواردنی گۆشتی مرۆڤ.

بە پێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی(حوڕییەت دەیلی نیوز) ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیس دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە گۆشتی منداڵێكی ساوایان خواردووە و كەلە سەری ئەو منداڵە لە ماڵەكەیاندا دۆرزاوەتەوە.

عەلی رۆژێك دوای دەستگیركردنی براكەی كە ناوی عارفە لە لایەن پۆلیسەوە، لە گوندێكی سەر بە ویلایەتی پەنجاب دەستگیركراوە.

ئەم دوو برایە لە ساڵی 2011 بە تۆمەتی خواردنی تەرمی مرۆڤ لە هەمان لادێدا دەستگیركران و بەو تاوانەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زینداندا بوون، ئەو رووداوەش وایكرد هاوڵاتیانی پاكستان توشی شۆك بوون چونكە تەرمی ژنێكی تەمەن 24 ساڵیان لە ماڵەكەیاندا دۆزییەوە كە لە رانەكانیان خواردبوو.

عارف بە پۆلیسی راگەیاندووە، عەلی برای تەرمی منداڵێكی ساوایی دوو رۆژەی لە گوندی دەریاخان دزیووە و پێش ئەوەی بیكۆڵێنن بە كاڵی لێیان خواردووە.

ئەمیر عەبدوڵا فەرماندەی پۆلیسى ویلایەتی پەنجاب ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دوو برایە لەبەردەم دادگا ئامادە دەبن و بە یاسایی دژە تیرۆر دادگایی دەكرێن.







خەندان
Top