باڵیۆزی ئه‌رده‌ن رفێنرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن رایگه‌یاند،" وه‌زاره‌ته‌كه له‌سه‌ر رفاندنی باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌رده‌ن له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ناوچه‌ی مه‌نسوره ناوه‌ندی لیبیا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات".
سه‌عید ئه‌سوه‌د، وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له‌باره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاند،" چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدار، به‌سواری ئۆتۆمبێلێك و بارهه‌ڵگرێك دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان له‌شۆفێری ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی فه‌وزا عیتان كرد، ناوبراویان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووه".
ئه‌سوه‌د وتی: شۆفێره‌كه‌ی فه‌واز عیتان، به‌برینداریی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه برینداركراوه.
خه‌ندان