سویسرا 40 ملیۆن دۆلاری خزمەكانی بن عەلی دەداتەوە تونس

 سویسرا 40 ملیۆن دۆلاری خزمەكانی بن عەلی دەداتەوە تونس
سویسرا نزیكەی 40 ملیۆن دۆلار دەداتەوە دەوڵەتی تونس، كە لە حیسابی یەكێك لە خزمەكانی زەینولعابدین بن عەلیدا هەبوو و لەلایەن حكومەتی سویسرییەوە دەستی بەسەرداگیرابوو .

میكایل لوبر، داواكاری گشتیی سویسری رایگەیاند، كە وەزارەتی دادی سویسرا رۆژی چوارشەممە بڕیاری دا، كە ئەو پارەیە بداتەوە تونس لەچوارچێوەی " مامەڵەی باش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس ".

پێشتر تونس داوای لە دەسەڵاتدارانی سویسری كردبوو، كە لەڕووی دادوەرییەوە هاوكاری بن ، بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەش لەو چوارچێوەیەدا دێت ، بەڵام دەكرێ داوای پێداچوونەوەی ئەو بڕیارە بكرێت لەلایەن ئەو خزمەی بن عەلی ، لەلای دادگای تاوانی فیدرالی سویسری .

دوای رووخاندنی دەسەڵاتی بن عەلی لە تونس ، لە ئەنجامی راپەڕینەكانی " بەهاری عەرەبی "، كە لەوێوە دەستیپێكرد ، لە كانوونی دووەمی 2011 ، حكومەتی سویسری 68 ملیۆن دۆلاری خزمانی بن عەلی لە بانكە سویسرییەكاندا سڕكرد .

داواكاری گشتیی سویسری گوتی "هێشتا چەندین ملیۆن دۆلاری دیكەش لە حیسابە بانكییەكانی سویسرادان و دەمانەوێ پێشكەوتنێك لەو دۆسیەدا بەدەستبێنین "










رووداو
Top