ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێى سوریا گه‌یشته‌ 50 كه‌س

 ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێى سوریا گه‌یشته‌ 50 كه‌س
تۆڕى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ 50 كه‌س كه‌ 19 كه‌س له‌ ریف دیمه‌شق و 13 كه‌س له‌ حه‌ما و حه‌وت كه‌س له‌ ده‌رعا و ئه‌وانى دیكه‌ش له‌ ئیدله‌ب و حه‌له‌ب و لازقیه‌ و حمس و دێرئه‌لزور بوون.

هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى جیاجیاى سوریا شه‌ڕوپێكدادان و تۆپبارانكردن روویدا. هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد شه‌وى رابردوو به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتنى یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان بۆخه‌ڵكى شاره‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و سوپاى رژێم له‌ شارى حه‌له‌ب راگیرا.
Top