ئەمەریكا هاووڵاتیانی لە عێراق ئاگادار دەكاتەوە
لە بەیاننامەیەكدا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق هاتووە كە بەهۆی ئەو زانیارییە ئەمنی و ئەگەری هەرەشەكان، هۆشداری دەدەینە هاووڵاتیانی ئەمەریكا و رێگەشیان لێ دەگرین بەوەی لە رێگەی فرۆكەخانەی بەغداوە سەردانی عێراق نەكەن و هەر حاڵەتێكیش رووی دا پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاریی هاوكاریكردنی هاووڵاتیان بكەن .
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمەریكا داوای لە هاووڵاتیانی خۆی كرد كە بەدرێژایی ناوچەكانی عێراق بە ناوچەی سەوزیشەوە ئاگاداری هەر مەترسییەك ببنەوە كە هەرەشەیان لێ دەكات و داواشی كرد كە جووڵانەوەیان تا رادەیەك كەم بكەنەوە و وادەی گەشتكردن و گواستنەوەیان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە بگۆرن.