له‌ شه‌ڕی‌ دوو بنه‌ماڵه‌دا 19 كه‌س كوژران

له‌ شه‌ڕی‌ دوو بنه‌ماڵه‌دا 19 كه‌س كوژران
به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ میسر ئاشكرای‌ كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌ پارێزگای‌ ئه‌سوانی‌ باشووری‌ ئه‌و وڵاته‌ 19 كه‌س كوژران و 27ی‌ تریش برینداربوون.

محه‌مه‌د سرور یاریده‌ده‌ری‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ میسر له‌ ئه‌سوان وتی‌: "له‌ شه‌ڕی‌ نێوان هه‌ردوو خێڵی‌ هه‌لایل و دابودیه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌یل ئه‌لریف، 19 كه‌س كوژران و 27ی‌ تریش برینداربوون".

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منیش رایگه‌یاند: "له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا كه‌ به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ نێوان قوتابیانی‌ سه‌ر به‌ دوو بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ دروستبووه‌، چه‌ك به‌كارهاتووه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوێنێ‌ شه‌ڕه‌كه‌ دروست بووه‌ و ئه‌مڕۆش سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و كۆتایی به‌ شه‌ڕه‌كه‌ بهێنن، له‌ كاتی‌ شه‌ڕه‌كه‌شدا چه‌ندین ماڵی‌ سه‌ر به‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ سووتێنران.








خه‌ندان
Top