دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری ئەفغانستان دەستی پێکرد

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری ئەفغانستان دەستی پێکرد
- دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەفغانستان، کاتژمێر ٧ی ئەمرۆ شەممە بە کاتی کابول، دەستی پێکرد و لەمێژووی ئەفغانستاندا ئەمە یەکەمین جارە پۆستی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ڕێگەی دێموکراسییانەوە دەدرێتە کەسێکی دیکە.


لەم هەڵبژاردنەدا، هەشت کەس بۆ گرتنەوەی جێگای حامید کەرزای لە کێبڕکێ دان. بە پێی راپرسییەکان "ئەشرەف‌غەنی ئەحمەدزی"، "عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا" و "زەڵمای رەسووڵ" لەپێشەوەی کێبڕکێکەن.


بە گوتەی پەرپرسانی حکومەت زیاتر لە ٣٥٠هەزار سەربازی سەر بە هێزە ئەمنییەکان سندووقەکانی دەنگدان دەپارێزن. گروپی تالیبان داوای لە خەڵک کردووە لە هەڵبژاردندا بەشداری نەکەن و دەڵێ هەڵبژاردنەکە تێکدەدات.


وێڕای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ویلایەتەکانیش لە ئەفغانستان بەڕێوە دەچێت.
Top