بوومەلەرزەیەكی دیكە لە چیلی دایەوە
نزیكەی كاژێرێك پێش ئەو بوومەلەرزەیە، بوومەلەرزەیەكی دیكە بە هێزی 6.4 لە زەوی چیلی دابوو، ئەمانەش هەموویان دوای یەك رۆژ دێن لە بوومەلەرزەیەكی بەهێز، كە گوڕەكەی 8.2 پلە بوو بە پێوەری رێختەر و بەهۆیەوەش 6 كەس گیانیان لەدەست دا و دوو كەسی دیكەش بێسەروشوێنبوون.
حكومەتی چیلی دووبارە رایگەیاندەوە، ئەو ناوچە كەناریانەی، كە خەڵك تێیدا نیشتەجێن، لە ترسی روودانی تسۆنامی چۆڵكراون.
تاوەكو ئێستاش هەواڵ دەربارەی ژمارەی قوربانییەكانی ئەم بوومەلەرزە نوێیە نەزانراوە.
رووداو