له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى ته‌قه‌كردن 4 كه‌س كوژران

 له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى ته‌قه‌كردن 4 كه‌س كوژران
له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ چوار كه‌س كوژران. له‌ مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى ته‌قه‌كردن له‌ لایه‌ن سه‌ربازێكه‌وه‌ له‌ بنكه‌ى فورت هودى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ ویلایه‌تى تێكساس چوار كه‌س كوژران كه‌ یه‌كێكیان ئه‌نجامده‌رى روداوه‌كه‌ بووه‌ ، هه‌روه‌ها 16 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

هاوكات مارك میلى وته‌بێژى بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ رایگه‌یاند به‌ڵگه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كارێكى تیرۆریستى بێت، به‌ڵام به‌دوریشى نه‌زانى.

هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانى خۆى له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ربڕى و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند هه‌موومان كارده‌كه‌ین بۆ زانینى راستى رووداوه‌كه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ چاك هیگل وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و رووداوه‌ى به‌ كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ وه‌سفكرد.
Top