شاره‌زایانى ئه‌مه‌ریكا: پێویسته گۆڕانكارى له دامه‌زراوه‌ى ئاراكى ئه‌تۆمى ئێران بكرێت
وه‌ك ئه‌و شاره‌زایانه روونیان كرده‌وه، له ئێستادا وا پێویست ده‌كات بۆ رێگا گرتن له دروست كردنى بۆمبى ناووكى له‌لایه‌ن تارانه‌وه، گۆڕانكارى له دامه‌زراوه‌ى ئاراكى ئه‌تۆمى ئێران بكرێت، چونكهبه پێى پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌و شارهزانهى ئه‌مه‌ریكا كه‌م كردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى ساڵانه له مادده‌ى بلۆتۆنیۆم له هه‌شت كیلۆگرامه‌وه بۆ كیلۆگرام، تواناكانى ئێران كه‌م بۆ دروست كردنى بۆمبى ناوه‌كى كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پرسى دامه‌زراوه‌ى ئاراكى ئه‌تۆمى، یه‌كێكه له‌و پرسانه كه رێگرى له ئیمزاكردنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى درێژخایه‌نى له نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران كردووه.