عومه‌ر خالید خوراسانى به‌رپرسى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له هه‌رێمى مۆهماندى باكوورى رۆژئاواى پاكستان له لێدوانێكدا به ئاژانسى ده‌نگوباسى ئه‌نادۆڵى رایگه‌یاند: ئه‌و ئاگربه‌سته كه ماوه‌ى یه‌ك مانگه كۆتایى پێ هاتووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى پاكستان‌دا درێژ ناكرێته‌وه گوتیشى: هه‌ر چه‌نده پرۆسه‌ى وتوێژى ئاشتى له نێوان حكوومه‌تى پاكستان و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان درێژه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ئاگربه‌سته كه ماوه‌ى یه‌ك مانگه كۆتاپى پێ هاتووه درێژ ناكرێته‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان درێژنهكردنهوهى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى پاكستان بۆ دوو هۆكار گه‌ڕانده‌وه كه یه‌كمیان كوشتنى ئه‌و 100 چه‌كداره‌ى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبانه كه به‌م دواییه له ناوچه سنووریه‌كان له رێگاى هێرشێكى ئاسمانى هێزه‌كانى سوپاى پاكستان كوژران و دووه‌مشیان ئازادنهكردنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى تاڵیبانه كه بڕیاربوو حكوومه‌تى پاكستان ئازادیان بكات به‌ڵام تا ئێستا ئازاد نه‌كراون.