له سوریا شهروپێكدان له نێوان سوپاى رژێم و سوپاى ئازاد به‌رده‌وامی هه‌یه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه جه‌نگی و هیلیكۆپته‌ره‌كانی سوپاى رژێم چه‌ند هێرشێكی ئاسمانییان كرده سه‌ر چه‌ند گوندێكی چیای توركمان له‌گه‌ڵ روودانی شه‌ڕوپێكدادانی توند له به‌ره‌ى چیای چالما و ده‌وروبه‌ری تاوه‌ری 45 له چیای توركمان.
لاى خۆیه‌وه هێزه‌كانی سوپاى ئازاد مۆڵگه‌ى هێزه‌كانی رژێمیان له گوندى بههلوولییه له ناوچه‌كه بۆردومان كرد له كاتێكدا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێم چه‌ند گوند‌و ناوچه‌یه‌كیان له ده‌ڤه‌ره‌كه بۆردومان كرد كه له‌ژێر كۆنترۆڵى ئۆپۆزسیۆندان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری حه‌له‌ب فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم به 14 به‌رمیلی پڕ تی ئێن تی شارى پیشه‌سازییان له گه‌ڕه‌كی شێخ نه‌جار بۆردومان كرد‌و له بۆردومان كردنی گه‌ڕه‌كی ساخووریشدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون، له باكووری پارێزگهى دیمه‌شقیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم بیست هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر شارۆچكه‌ى مهلیحهو شارۆچكه‌كانی دیكه‌ى ناوچه‌كه‌و له دۆمایش شه‌ڕوپێكدادانی توند له نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو لادا رووی دا كاتێك هێزه‌كانی رژێمیان كۆشان له رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵبكوتنه ناو شاره‌كه‌وه‌و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كانی رژێم كوژران و برینداربوون.
لاى خۆیه‌وه رامی دالاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سوپاى ئازاد رایگه‌یاند كه سوپاى ئازاد یازده چه‌كدارى حزبوڵڵاى له سووریا به دیل گرتووه یه‌كێكیان كه‌سایه‌تییه‌كی گرنكهو دواتر له میدیاكاندا پیشان ده‌درێن، روونیشی كرده‌وه كه 11 ئه‌فسه‌ری دیكه له سوپاى رژێم جیابوونه‌ته‌وه‌و چوونه‌ته ناو هێزه‌كانی سوپاى ئازاده‌وه‌و ئه‌فسه‌ری عهلهویشیان تێدایه.