ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تى دارایى پێشكه‌ش به ئۆكراینا كرد و سزاى تووندى به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند
به پێى زانیارییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنێكدا، به ده‌نگى 378 ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پرۆژه یاسایى پێشكه‌شكردنى هاوكارى و یارمه‌تى دارایى به بڕى 150 ملیۆن دۆلار ئۆكراینا په‌سه‌ند كرد و هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا سزاى تووندیشى به هۆى جموجۆڵى سه‌ربازى له ناوچه سنوورییه‌كانى ئۆكراینا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند، سزاكانیش بریتین له قه‌ده‌غه‌كردنى پێدانى ڤیزاى ئه‌مه‌ریكا و بلۆك كردنى سه‌روه‌ت و سامانى هه‌ندێ له گه‌وره به‌رپرسانى رووسیا و ئۆكراینا كه ده‌ستیان له كاره تووندوتیژى و پێشیڵكردنى مافى مرۆڤ له ئۆكراینادا هه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا دواى ئه‌وه هات، كه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى په‌یمانى ناتۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له برۆكسل هه‌ڵپه‌سارندنى گشت هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ناتۆیان له‌گه‌ڵ رووسیا راگه‌یاند.