سوریا.. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌یشته 82 كه‌س
تۆڕى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته 82 كه 32 كه‌س له حه‌له‌ب و 23 كه‌س له ریف دیمه‌شق و ئه‌وانى دیكه‌ش له ده‌رعا و حمس و ئیدله‌ب و لازقیه و دێرئه‌لزور بوون. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد هێزه‌كانى رژێم له شارى حه‌له‌ب بۆردومانى ئه‌و ناوچانه‌یان كرد كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵى سوپاى ئازادایه به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خانوو و باڵه‌خانه داڕووخان. هاوكات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى جیاجیاى سوریا شه‌ڕوپێكدادان و تۆپباران رویدا