ئەڵمانیا، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەباتە دادگا

 ئەڵمانیا، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەباتە دادگا
گۆڤاری دێر شپیگڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، كە ئاژانسی ئاسیشی نەتەوەیی ئەمریكا، زیاتر لە 300 راپۆرتی لەسەر راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ، كۆكردووەتەوە.

دێر شپیگڵ بە پشتبەستن بە زانیارییەكانی ئێدوارد سنۆودن، راوێژكاری پێشوو لە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كردووە، كە راوێژكاری ئەڵمانیا لەنێو ئەو 122 سەركردەی جیهاندایە، كە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا زانیاریی لسەر كۆكردوونەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی دێر شپیگڵ، ئاژانسەكە زیاتر لە ٣٠٠ راپۆرتی تایبەتی لەسەر مێركڵ كۆكردووەتەوە و لە بنكەی زانیاری ئاژانسەكەدا تۆماركراون.

دێرشپیگڵ ئەوەشی ئاشكراكردووە "حكومەتی ئەڵمانیا لە چەند رۆژی داهاتوودا كەیسێكی تایبەت بە سیخوڕیكردن دژ بە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە دادگا دەكاتەوە".

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات بەگوێرەی ئەو دۆكیۆمێناتنە لەساڵی ٢٠٠٩-ەوە كاری لەسەر كراوە و بە ئەلف و بێی ئینگلیزی كۆد بۆ هەر سەركردەیەك دانروە و پیتی A تایبەتە بە ئەنگێلا مێركڵ و یولیا تیمۆشینكۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئۆكراینا، ئەمەش بۆ یەكەمین جارە ناوی تیمۆشینكۆ لەنێو ئەو لیستەدا دەربكەوێت، كە ئەمریكا زانیاری لەسەر كۆكردوونەتەوە و چاودێری كردوون.














رووداو
Top