سوریا.. شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و دوێنێش 66 كه‌س كوژراون

 سوریا.. شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و دوێنێش 66 كه‌س كوژراون
چالاكوانانى سوریا رایانگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ شه‌ست و شه‌ش كه‌س و زۆربه‌شیان له‌ دیمه‌شق و ریف دیمه‌شق بوون. هه‌روه‌ها چالاكوانان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد به‌هۆى كردنه‌ ئامانجى كاروانى ئۆتۆمۆبێله‌كانیه‌وه‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د عوز سه‌رۆكى لقى ئه‌منى سه‌ربازى له‌ ئیدله‌ب كوژرا. هاوكات له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاجیاى دیكه‌ى وڵات شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانكردن رویدا.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند هیچ پێشكه‌وتنێك له‌ پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و هاریكارى مرۆیى به‌ هاوڵاتیانى سوریا به‌دى نه‌هاتووه‌ كه‌ له‌ مانگى رابردوه‌وه‌ بڕیارى زیادكردنى بڕى كۆمه‌ك و هاریكارى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه‌ په‌سند كراوه‌ بۆئه‌و هاوڵاتیانه‌ى سوریا كه‌ به‌ده‌ست به‌رده‌وامى شه‌ڕوپێَكدادانه‌كانى وڵات ده‌ناڵێنن. له‌ مباره‌یه‌وه‌ ڤالێرى ئامۆس به‌رپرسى كاروبارى مرۆیى له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند هۆكارى نه‌گه‌یشتنى كۆمه‌ك و هاریكاریه‌كان بۆ هه‌ندێك بڕیارى حكومه‌تى سوریا و به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
Top