توركیا به‌مه‌رجه‌كانی شه‌هرستانی رازییه
تانه‌ر یڵدز، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا پێش ئیمزا كردنی په‌یمانی ناردنی غازی ده‌ریای خه‌زه‌ر له‌ڕێی توركیاوه بۆ بازاره‌كانی جیهان، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
پێشتر حسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه، له باره‌ی داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت، پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌و داهاته له بانكی گه‌شه‌پێدانی عیراق له نیویۆرك كۆ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیاره قبوڵ بكرێت، ئه‌وا عیراق هیچ لارییه‌كی له هه‌ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نییه.
تانه‌ر یڵدز له باره‌ی قسه‌كانی شه‌هرستانی وتی: \"پێشنیاره‌كانی شه‌هرستانی بۆ هه‌ناردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له رێی توركیاوه بۆ بازاره‌كانی جیهان، كۆمه‌ڵێ پێشنیازی باشن.\""
یڵدز جه‌ختی كرده‌وه: توركیا به گه‌رمی پێشوازیی له‌و پێشنیازه‌ی شه‌هرستانی ده‌كات، چونكه پێشنیارێكی باشه و كه‌ڵكی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت.
یڵدز له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: \""هه‌ناردنی نه‌وتی باكوور یا باشووری عیراق له رێی توركیاوه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، كارێكی راست و باشه، پێشنیازه‌كانی حسێن شه‌هرستانی له‌و باره‌یه‌وه زۆر باشن، ئه‌و نه‌وته نه‌وتی توركیا نییه به‌ڵكو هی عیراقه، بۆیه ئیمزا كردنی په‌یمانێك بۆ جێبه‌جێكردنی سێ مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگ و باشه\"".
پێشتر شه‌هرستانی، به سێ مه‌رج رازی بوو نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت، له‌وانه دەبێت بڕی نەوتی هەناردە دیار بێت، ناكرێت شتێك بفرۆشین كە بڕەكەی دیارنەبێت، چونكە كاتێك هەرێمی كوردستان داوای لێكردین بۆڕی هێڵی گواستنەوەی نەوت لەلای ئەوان بە بۆڕی هێڵی سەرەكی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ توركیا ببەسترێتەوە، یەكسەر پەسەندمان كرد، داوامان لێ‌كردن بۆ دیاریكردنی بڕی هەناردەكرنی نەوت بۆڕیەكە بە وێستگەی دیاریكردنی هەناردەكردن ببەستنەوە ، بەڵام ئەوان رەتیان كردەوە، بۆڕیەكانیان لە پشت وێستگەی دیاریكردنی بڕەكە بەستەوە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ لەخشتەبردنی حكومەتی عیراق.
دووه‌م مه‌رجیش، فرۆشتنی نەوتە بە نرخی بازاڕەكانی جیهان، چونكە هیچ كەسێك لە عیراق مافی نیە بە ئارەزووی خۆی نرخی نەوت دیاری بكا.
مەرجی سێیەمینیش، پەیوەستە بە داهاتەكان كە لە فرۆشتنی نەوت بەدەستدێت، كە دەبێ لە سندوقی گەشەپێدانی عێراق كە لە نیویۆركە هەڵبگیرێ، چونكە دەبێ عێراق لەو سندوقە قەرزەكانی كوەیت بداتەوە، كە لە ئەنجامی داگیركردنی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەكانی سەدام حوسێن پێیگەیشتووە.\""
خه‌ندان"