داداگایی كردنی رابه‌ری گشتی ئیخوان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ ده‌ستیپێكرد

داداگایی كردنی رابه‌ری گشتی ئیخوان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ ده‌ستیپێكرد
پرۆسه‌ی دادگایی كردنی محه‌مه‌د به‌دیع، رابه‌ری گشتی ئیخوان موسلمینی میسر و چه‌ند لێپرسراوێكی دیكه‌ی ئیخوان ده‌ستیپێكرد، كه‌ به‌تۆمه‌تی هاندان بۆ كوشتن و ده‌ستخستنی چه‌ك و شێواندنی ئاسایشی وڵات تۆمه‌تبار كراون.

كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ربیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، محه‌مه‌د به‌دیع و عیسا عریان و سه‌فوه‌ت حجازی و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی به‌رپرسی ئیخوان له‌به‌رده‌م دادگای تاوانی جیزه‌ ئاماده‌كراون.

بڕیاره‌ دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیخوان ده‌ستپێ بكات به‌تۆمه‌تی كوشتن و هاندان بۆ كوشتن و ده‌ستخستنی چه‌ك و نانه‌وه‌ی پشێویی و تۆقاندنی هاوڵاتیان و به‌كارهێنانی توندوتیژیی و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌.

دادگا بڕیاری ده‌ستگییركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیخوانی له‌مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ركرد له‌ئاكامی شه‌ڕو پێكهه‌ڵپژانی قورس له‌نێوان لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركار لابراوی میسر و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، كه‌به‌وهۆیه‌وه‌ 9 هاوڵاتی كوژران.

به‌ره‌به‌یانێكی زووی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی ئاسایشی میسر، محمه‌د به‌دیع - یان له‌شوققه‌كه‌ی خۆی له‌ناوچه‌ی رابیعه‌ عه‌ده‌ویه‌ خۆرهه‌ڵاتی قاهیره‌ ده‌ستگییر كرد، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ فراوانه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر بۆ ده‌ستگییركردنی به‌رپرسانی ئیخوان موسلیمین.





خه‌ندان
Top