عەباس دەست لە كاركێشانەوەی تیمی دانوستكارانی ڕاگەیاند

عەباس دەست لە كاركێشانەوەی تیمی دانوستكارانی ڕاگەیاند
سەرۆكی فەلەستین مەحمود عەباس ووتی : ڕۆژی چوارشەممە شاندی دانوستكارە فەلەستینیەكان بۆگفتوگۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەست لەكاركێشانەوەو ناڕەزایەتی خۆیان لەمەڕبەرەو سستی بەڕێوەچوونی دانوستانەكان بەردەوامی دروست كردنی یەكەی نیشتە جێبوون لەخاكی داگیركراویان ڕگەیاند.

نوێنەری بریاردەر ووتی: لەتەمووزدا گفتوگۆیەكی نوێِ دەستی پێ‌ كرد لەگەڵ ئیسرائیل بەڵام بەرپرسانی هەردوولا پشت گوێیان خست ولێكۆلینەوەیان لەوبارەوە نەكرد.

عەباس لەچاوپێكەوتنەكی تەلەفزیۆنی سی بی سی میسری ئاماژەی بەوەدا : ئەم دانوستانە بەردەوام بوو تاكو شاندی دانوستكاران دەست لەكاركێشانەوەیان ڕاگەیاند پەیوەست بوون بەدانوستان ، ووتیشی ئەگەر بێتو ئەم شاندە نەگەڕێنەوە ئەوكات شاندێكی تر دیاری دەكەن دەمانەوێ َ دەست بەگفتوگۆ بكەینەوە .

سەرۆكی دانوستكارە فەلەستینیەكان (سائیب عەریقات) لەلێدوانێكدا ووتی ئێستا دانوستان لەهەفتەی ڕابردووەوە لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە.ئەمەش وەكو ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دروست كردنی یەكەی نیشتە جێبوون.

ئیسرائیل پیِش گفتوگۆ رایگەیاندبوو تاكو ماوەی سێ‌ ساڵ بەردەوام دەبن لەدروست كردنی یەكەی نیشتە جێبوون لەزیفەی ڕوژئاوا و قدسی ڕۆژهەڵات.
Top