هەڵبژاردنی 14 وڵات وەك ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەكان بۆ مافی مرۆڤ

 هەڵبژاردنی 14 وڵات وەك ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەكان بۆ مافی مرۆڤ
كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان 14 وڵاتی وەك ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەكان بۆ مافی مرۆڤ هەڵبژارد كە كیشوەرەكانی ئەفریقیاو ئاسیا و زەریای هێمن و ئەمریكای لاتینی و رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەوروپا لەخۆ دەگرێت.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بڵاویكردوە كە لەدەنگدانێكی نهێنیدا 14 كورسی دابەش كران بەسەر كیشوەرەكانی ئەفریقیا و ئاسیا و زەریای هێمن و ئەمریكای لاتینی و رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەوروپا هەڵبژێردران.

سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردوە دوای كاندیدكردنی روسیا و مەكەدۆنیا وەك نوێنەرانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاو، بەریتانیانو فەرەسنا وەك نوێنەرانی رۆژئاوای ئەوروپا بێ پێشبركێ هەڵبژێردران لەكاتێكدا 5 ولاتی ئەفریقیا كە پێكهاتبون لە جەزائیرو مەغریب و نامیبیاو باشوری سۆدان و باشوری ئەفریقیا، پێشبركێیان لەسەر 4 كورسی ئەو كیشوەرە ئەنجامدا.

هەریەك لە ووڵاتانی كۆباو مەكسیك و ئۆرگوای پێشبركێیان كرد لەسەر كورسی ئەمریكای لاتینیكرد. جێ باسە ئەنجومەنی نەتەوە یەكگرتوەكانی بۆ مافی مرۆڤ كە 47 ئەندام لەخۆ دەگرێت لەرێگای دەنگدانی نهێنی بەكۆی دەنگ ئەندامەكانی هەڵبژارد.
Top