داوود ئۆغلۆ پێكهێنانی بەرێوەبەرایەتیی كوردی لە رۆژئاوا كوردستان رەتكردەوە

 داوود ئۆغلۆ پێكهێنانی بەرێوەبەرایەتیی كوردی لە رۆژئاوا كوردستان رەتكردەوە
دوای ئەوەی كە حزبی یەكێتی دیموكراتی كورد (پەیەدە) بە شێوەیەكی یەك لایەنە بەرێوەبەرایەتییەكی كاتیی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەستنیشانكرا و كاردانەوەی لایەكانی كوردی رۆژئاوا و هەروەها بیانیشی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەوبارەیەوە ئەحمەد داوود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا وێرای رەتكردنەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتییە؛ حزبی پەیەدەی بە دووروویی وەسفكرد.

هەروەها وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە پەیەدە رێزی لە بەڵێنەكانی نەگرت و ئەو هەنگاوەشی بە دابەشكردنی سوریا ناوبرد.

لەلایەن خۆشیانەوەی حزبە سیاسییەكانی دیكەی كوردی لە سوریا نیگەرانی خۆیان بەو هەنگاوەی پەیەدە دەربڕی و رایانگەیاند كە ئەوان ناتوانن نوێنەرانی هەموو گەلی كورد لە رۆژئاوا بكەن.
Top