ئۆباما بۆ ماوه‌ی یه‌کساڵی دیکه باری نائاسایی واشنتۆن دژی ئێران درێژ کرده‌وه
ئه‌م حوکمه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا له ناوەراستی مانگی داهاتوو ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێ کردنه‌وه.ئه‌مه‌ریکا له 15ی مارسی 1995 و له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی بیل کلینتۆن،دژی ئێران باری نائاسایی ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یە، کە تێدا ئاماژە دەدات بەوەی ئێران بۆ ئاسایشی نیشتیمانی،سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئابووری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مه‌ترسی هه‌یه و ده‌بێ به‌ره‌و ڕووی ببنه‌وه، که دوای ئه‌و بڕیاره دارایییه‌کانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا بلۆکه کرا.
ئه‌م حوکمەی ئۆباما دوای ئەوە دێت که له‌م ماوه دواییه‌دا ئێران و ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار تایبەت به به‌رنامه‌ی ناوەکی ئێران له چوارچێوه‌ی گرووپی 1+5 دانوستانیان کردووه.
شاینی باسە ئەمرۆ چوارشەممە جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سێنات دیدار ده‌کات و ڕاپۆرتێک له دوایین هه‌وڵه دیپلۆماتیکه‌کانی ده‌وڵه‌تی باراک ئۆباما بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌خاته ڕوو.باس له‌وه دەکرێ کە جۆن کێری ئه‌ندامانی سێناتی ئەمریکا قه‌ناعه‌ت پێبێنێت به‌وه‌ی که په‌سه‌ندکردنی گه‌ڵاڵه‌ی نوێ گه‌مارۆ دژی ئێران زیان بە دانووستانه‌کان ده‌دات و ده‌بێ دوا بخرێت.