بان كى مۆن: ره‌وشی سوریا هێشتا به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ داده‌نرێت

بان كى مۆن: ره‌وشی سوریا هێشتا به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ داده‌نرێت
بان كی مۆن سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ره‌وشی سووریا هێشتا به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ جیهاندا داده‌نرێت.

بان كى مۆن له‌ وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ نیۆیۆرك ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان درێژه‌ به‌ كۆششه‌كانی خۆى ده‌دات له‌ سێ لاوه‌ له‌ سووریا ئه‌وانه‌یش بریتین له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ناوبردنی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته‌ و دابینكردنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ قوتاركردنی ژیانی ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێیه‌و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌و وڵاته‌.
Top