سوریا .. له‌ شه‌ڕێكدا له‌ دیمه‌شق 17 سه‌ربازى رژێم كوژران

سوریا .. له‌ شه‌ڕێكدا له‌ دیمه‌شق 17 سه‌ربازى رژێم كوژران
تۆڕى مافی مرۆڤ له‌ سووریا رایگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی رژێم و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی به‌رزه‌ له‌ شارى دیمه‌شق 17 سه‌ربازی سوپاى رژێم كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش بریندار بوون .

هاوكات دوو گوله‌ هاوه‌ن له‌ ده‌وروبه‌رى بانكی ناوه‌ندی له‌ گۆڕه‌پانی سه‌بع به‌حرات له‌ ناوه‌ڕاستی شاری دیمه‌شق كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌و له‌ ئاكامدا 12 كه‌س برینداربوون.

هاوكات شه‌ڕوپێكدادان له‌ گه‌ڕه‌كى تشرین و به‌رزه‌و شه‌قامی حافز و ده‌وروبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازی تشرین له‌ شاره‌كه‌ درێژه‌ى هه‌بوو له‌ كاتێكدا هێزه‌كانی رژێم ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یان بۆردومان كرد .
Top