كیری: گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان بە بڕیاری ئۆباما نەبووە

 كیری: گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان بە بڕیاری ئۆباما نەبووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەتیكردەوە، ئۆباما فەرمانی گوێگرتنی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی وڵاتانی هاوپەیمانی دابێت.

جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ BBC بەرگریی لە سەرۆكی وڵاتەكەی كرد و گوتی \"ئۆباما فەرمانی چاودێریكردنی تەلەفۆنی نەداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی سەرۆك ئۆباما بۆ دۆزینەوەی شێوازەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھەموو تایبەتمەندییەك لەبەرچاو دەگرێ.\""

كیری ئاماژەی بە رۆڵی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی NSA كرد و گوتی \""ئەو بەڵگانەی لەسەر چاودێریی و گوێ ھەڵخستن بۆ تەلەفۆن، كە لەلایەن ئێدوارد سنۆودن بڵاوكرانەوە، سەرۆك ئۆباما بەتەنیا و بڕیارێكی شەخسی نین، بەڵكو ماوەیەكی درێژە ئەو كارە لەلایەن NSA دەكرێ.\""

ئەمریكا رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەتەوە، بەهۆی دزەكردنی بابەتی سیخوڕیكردنەكەی بەسەر چەندین وڵات، سەرۆك و ملیۆنان هاووڵاتی لە سەرانسەری جیهان.

هەروەك رەخنەی زۆریش ئاراستەی باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا كرا، سەبارەت بە ئاگادارنەبوونی لە چالاكییەكانی دەزگای سیخوڕی وڵاتەكەی.

جیمس كلابەر، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریكا، لە بەرامبەر ئەندامانی لیژنەی نوێنەرانی ئەمریكادا گوتی \""تێگەیشتن لە ناخی سەرۆكەكانی وڵاتان ئامانجی ئێمەیە، ئەمە بنچینەی ئەركی ئێمەیە\"".








رووداو"
Top