هیومه‌ن رایتس وۆچ: سوپای سوریا چه‌ندین جار بۆمبی سوتێنه‌ری به‌كارهێناوه‌

هیومه‌ن رایتس وۆچ: سوپای سوریا چه‌ندین جار بۆمبی سوتێنه‌ری به‌كارهێناوه‌
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هیومه‌ن رایتس وۆچ له‌ دوا راپۆرتیدا ئاشكرای ده‌كات كه‌ سوپای رژێمی سوریا له‌مساڵدا به‌ ده‌یان جار له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیدا بۆمبی سوتێنه‌ری به‌كارهێناوه‌ كه‌ كێشی هه‌ندێك له‌و بۆمبانه‌ ده‌گاته‌ نیو تۆن.

له‌ به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌و چه‌ندین جاره‌ی فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی رژێمی سوریا كه‌ بۆمبی سوتێنه‌ریان به‌كارهێناوه‌، له‌ پارێزگای حه‌له‌ب بۆمبێكی نزیكه‌ی 500 كیلۆیی له‌ قوتابخانه‌یه‌كی دراوه‌ و تێیدا 37 كه‌سی سووتاندووه‌.

هه‌روه‌ها داوا له‌ تێكڕای جیهان ده‌كات كه‌ سه‌رزه‌نشتی سوریا بكه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م بۆمبه‌ كه‌ مادده‌ییه‌كی خێرا سوتێنه‌ری تێدایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا ده‌كات یاسایا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توندتر بكرێن له‌ هه‌مبه‌ر زیاتر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ بۆمبه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، توێژه‌ری پسپۆر له‌ بواری چه‌ك له‌ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ده‌ڵێت: له‌مباره‌یه‌وه‌ راپۆرتێك پێشكه‌ش به‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی جنێڤ دوو ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌ رژێمی سوریا بۆمبی سوتێنه‌ری به‌كارهێناوه‌ و بارێكی تۆقێنه‌ری له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دروستكردووه‌و له‌ نێویشیاندا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ نێو چینی منداڵاندا.
Top