فلیپین: گەردەلوول 10 هەزار كەسی كوشتووە

فلیپین: گەردەلوول 10 هەزار كەسی كوشتووە
دەستەڵاتدارانی فیلیپینی ڕایانگەیاند، زریان و گەردەلوولی هایان كە هەرێمی لیتای نێوەڕاستی وڵاتی گرتەوە، 10 هەزار كەسی كوشتووە و ژمارەیەك شاری گەشتیاریشی ڕاماڵیوە. هەر بەپێی ئامارەكان 70 بۆ 80%ـی ئەو ناوچەیەیشی كە گەردەلوول گرتوویەتییەوە لە هەرێمی هایان وێران بووە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی \"بی بی سی\"" كە لە زاری بەرپرسێكی پۆلیسەوە لە هەرێمی هایانی فلیپینەوە گواستویەتییەوە، شەوی ڕابردوو بەرپرسانی ئەو هەرێمە كۆبوونەتەوە و بەپێی خەمڵاندنەكانیان 10 هەزار كەس مردوون.

دەستەڵاتدارانی فلیپین هۆكاری ئەو ڕێژە زۆرەی قوربانیان لە دانیشتوانی لیتای بۆ نقوومبوون و داڕمانی خانوو و باڵاخانەكان گەگەڕێننەوە.

مانگی سووری فلپینیش دەڵێت، گەردەلوول 1000كەسی لە شاری تاكلوبان لە رۆژی هەینیدا كردە قوربانی. زیاتر گوتی، لە هەرێمی سماریش 200 كەسی دی بوونە قوربانی.

گەردەلوولی هایان بە یەكێك لە توندترین گەردەلوولەكان ناو دەبرێت كە ئێستا ڕووی لە ڤێتنام كردووە و بە هۆیەوە هەزاران كەس ماڵ و حاڵیان بۆ ڕزگاربوون لێی بەرەو شوێنێكی ئارامتر جێ هێشتووە.

دەستەڵا!تدارانی ئەو وڵاتە دەڵێن، تا ئێستا 100هەزار كەسیان لە هەڕەشەی گەردەلوول دوور خستووەتەوە و بەرپرسێكی شاری تاكلوبانی هەرێمی لیتای دەڵێت، تا ئێستا توانیویانە 300 تا 400 تەرمی قوربانیان لە ژێر داروپەردووی پاش گەردەلوول بهێننە دەرەوە.

گەردەلوولی هایان كە هەینیی ڕابردوو بەرپا بوو، 6 دوورگەی لە نێوەڕاستی فلیپین گرتووتەوە. دەستەڵاتدارانی ئەو دەلێن ئەمڕۆ یەكشەممە گەردەلوول لاواز بووە بەو هۆیەی كە لە باكوور و نێوەڕاستی ڤێتنام نزیك بووەتەوە."
Top