بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت
بومه‌له‌رزه‌ییه‌كی به‌ ته‌وژمی 5،5 پله‌ی رێخته‌ر به‌ره‌ به‌یامی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رۆژئاوای ژاپۆن ده‌هه‌ژێنێت.

تۆڕی ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆنی (ئێن. ئێچ. كی) هه‌واڵی روودانی بوونه‌له‌رزه‌یه‌كی له‌ رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌ هه‌رێمی ئاباراكی باشووری رۆژئاوای ژاپۆن به‌ره‌و باكووری رۆژهه‌ڵات بووه‌.

كۆمپانیای تۆكیۆ ئه‌للكتریك پاوه‌ر كه‌ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی وێستگه‌ی ناوه‌كی فۆكۆشیمای به‌ ئه‌ستۆیه‌ رایگه‌یاند، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر وێستگه‌كه‌ نه‌بووه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ وێستگه‌ی فۆكۆشیما به‌ دووری 220 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژئاوای تۆكیۆ.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، گوته‌ بێژ به‌ ناوی كۆمپانیاكه‌ گووتی: تاوه‌كوو ئێستا هیچ شتێكی نامۆ له‌ تۆماری بنكه‌ی چاودێرییه‌كان به‌دی نه‌كراوه‌ كه‌ جێگه‌ی مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر وێستگه‌ی فۆكۆشیما.

هه‌ر به‌پیی هه‌واڵه‌كه‌ی تۆڕی میدیایی (ئێن. ئێچ. كی)، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌یه‌ك گرفت بۆ هاتووچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ تیژڕۆیه‌كان و دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆكیۆ هاتۆته‌ پێش.
Top