جنێف: جەوڵەیەکی دیکەی دانووستانەکان لە بارەی چەکی ناوەکی ئێران دەستپێکردەوە

 جنێف: جەوڵەیەکی دیکەی دانووستانەکان لە بارەی چەکی ناوەکی ئێران دەستپێکردەوە
شەوی هەینی جنێف گفتۆگۆی چری دانووستانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و هێزە گەورەکانی رۆژ ئاوای بەخۆ بێنی بەڵام گفتوگۆکان بەبێ دەرنجام کۆتایی هات . گفتوگۆکان کە پێنج کاژمێری خایاند و تا درنگانی شەوی رابردوو درێژەی هەبوو .
هەریەکە لە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا ئێرانییەکەی مەحمەد جەواد زەریفی و کاترین ئاشتۆن لە یەکێتی ئەوروپا نەیانتوانی بگەنە رێککەوتنێکی تەواو لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بۆیە بریاریان دا ئەمرۆ شەممە جەوڵەیەکی دیکەی دانووستانەکانیان دەست پێبکەنەوە .
لە کاتی گەڕانەوەی شاندەکانی دانووستکار هێچ یەکێک لە شاندەکان ئامادەنەبوون قسە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بکەن کە لە هۆتێلەکانیان چاوریان بوون . بەڵام بەرپرسێکی باڵآی ئەمریکا دەرنگانی شەوی رابردوو بۆ سی ئێن ئێنی راگەیاند : کە دانووستانەکان ئەوان لە گەڵ لایەنی ئێرانی چارەسەری بۆ هەندێک لە گرفتەکان دۆزیوەتەوە . ئەمرۆش شەممەش بەبەشداری روسیا و وڵآتانی دیکە بۆگەیشتن بە چارەسەری تەواو گفتۆگۆ دەکەن .
دۆسێەی ناوەکی ئێران نەک تەنها گرفتی بۆ وڵآتانی ئەوروپا و ئەمریکا هەیە بەڵکۆ رەهەند و کاردانەوە سیاسی و ئەمنیی لە سەر زۆربەی وڵاتان هەیە، هەریەک لە ئێسرائێل و روسیا و سعودیە تەنانەت تورکیاش هاتوونەتە سەر هیڵەکە ورای جیاوازیان لەبارەی دۆسێیەکە هەیە ، عەربستانی سعودیە و تورکیا بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە نایەنوێت ئیران ببێتە خاوەن چەکی ناوەکی .
رووسیاش بە لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە ، ئەم پرسە بە ئیسرائیل گرێدەدات و دەخوازێت رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ئیسرائیلەوەش خالی بێت لە چەکی ناوەکی .
Top