ئەنقەرە: بۆ لە سێدارەدانی گەنجانی کورد لە ئیران نارەزایی نیشاندرا

 ئەنقەرە: بۆ لە سێدارەدانی گەنجانی کورد لە ئیران نارەزایی نیشاندرا
پارتی ئاشتی و دیموکراسی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەرلە سێدارەدانی لاوانی کورد لە لایەن رژێمی ئێرانەوە، نارەزاییان لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە ئەنقەرە و کونسووڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبوڵ دەربڕی و لە مێرسینیش پیاوانی ئایینی لە بەرامبەر هەڵمەتی لە سێدارەدانی لاوانی کورد ناڕەزاییان دەربڕی.

بەرپرسی ناوچەی ئەستەنبوڵی بەدەپە و چەندین بەرپرسیاری پلەبەرزی دیکەی ئەو حیزبە بەشداری ناڕەزایەتییەکە ببوون کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە چاودێری دەکران. رێکخستنی بەدەپەی ئەنقەرە، رێپێوانێکی ناڕەزایی لە پارکی \"کوغولەوە بۆ بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە ئەنقەرە بەڕێوە برد.
لە رێپێوانەکەدا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دروشم وترانەوە و یاد و بیرەوەریی شێرکۆ مەعارفی، حەبیبوڵا گوڵپەڕی پوور و رەزا ئیسماعیلی بەرز راگیرا.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا رێگەیان نەدا خۆپێشاندەران بچنە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران، بۆیەش ئەو تاجەگوڵینە رەشەی بڕیار بوو لە بەردەم دەرگای باڵوێزخانە دابنرێ، لە شوێنێکی نزیک ئەو بینایە دانرا. هەروەها رێکخراوی زانایانی ئایینی مێرسین (MEDİDER)یش لە بەردەم بارەگای نوێنەرایەتیی ئاکدەنیزی بەدەپە کۆبوونەوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان شەرمەزار کرد."
Top