زەواهیری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هەڵدەوەشێنێتەوە
لە تۆمارێکی دەنگیدا كە لە كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاوكراوەتەوە، ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە بڕیاریدا ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام تەنیا بەرپرسیاری عێراق بێت و لەژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق بەردەوام دەبێ.هاوكات فاتیح محەممەد جۆلانی، سەركردەی بەرەی نوسرە بەرپرسیاری جووڵانەوەكانی ئەلقاعیدە بێت لە سووریا.
لە تۆمارە دەنگییەکەی زەواهیریدا هاتووە: \"ئەبوبەكر بەغدادی راوێژی بە ئێمە نەكرد و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-ی دامەزراند، بەمەش هەڵەیەكی گەورەی كرد، هەڵەی شێخ فاتیح محەممەد جۆلانی-ش ئەوە بوو دوای رەتكردنەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە بڕی و بەبێ ئەوەی راوێژ بە ئێمە بكات ئەو رێكخراوەی رەتكردەوە\"".
لە بەرامبەردا بەغدادی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا بڕیارەكەی ئەیمەن زەواهیری، سەركردەی رێكخراوی قاعیدە رەتدەكاتەوە.
رووداو"