پزیشکی دادوەریی سویسرا : عەرەفات نەمردووە بەڵکو کوژراوە

 پزیشکی دادوەریی سویسرا : عەرەفات نەمردووە بەڵکو کوژراوە
مردنی سەرۆکی پێشووی فەلەستین بە ھۆی دەرخواردنی مادەیەکی ژەھراوییەوە بووە. بە پێی ھەواڵێکی کەناڵی الجزیرەی قەتەری، پزیشکی دادوەریی سویسر راپۆرتێکی ١٠٨ لاپەڕەیی لە سەر مردنی عەرەفات و چۆنێتی ژەھرخوارکردنی ئامادە کردووە.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە لە سەر ئێسکوپروسکی و لەناو گۆڕەکەی عەرەفات، چەندین مادەی ژەھراویی ھەیە و ئەو مادانە سروشتی نین. پسپۆڕانی بایۆلۆژی و پزیشکی دادوەریی سویسرا رایانگەیاندووە: لە سەر پاشماوەی لاشەی عەرەفات، مادەی رادیۆئاکتڤی پۆلۆنیوم دۆزراوەتەوە، ٨٣% مردنەکەی پەیوەندیی بەو مادانەوە ھەیە.
بەدەر لەوەش هاوسەر و کچەکەی یاسر عەرەفات بە کەناڵی جەزیرەیان راگەیاندوە کە ئەوان دەمێکە ئەو گومانەیان هەبووە کە عەرفات لە رێگای ژەهرەوە گیانی لەدەست داوە .
لەلایەکی دیکە داڤید براکلی، شارەزای پزیشکی دادوەریی بەریتانی لە بارەی ئەو راپۆرتەوە سەرنجی خۆی خستووەتە روو و گوتویەتی: “یاسر عەرەفات بەکاریگەریی مادەی پۆلۆنیوم گیانی سپاردووە. یاسر عەرەفات11 رۆژی کانوونی دووەمی 2004لە تەمەنی 75ساڵیدا كۆچی‌ دواییكرد.
Top