ئەندامانی په‌یمانى ناتۆ به به‌شدارى وڵاتانى بلتیق و پۆڵه‌ندا مانۆرى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌دات
هاوكات ئه‌ندرس فۆك راسمۆسن سكرتێرى گشتى په‌یمانى ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له لاتیڤیا رایگه‌یاند: مانۆره سه‌ربازییه‌كه‌ى په‌یمانى ناتۆ له ژێر ناوى ئهلجاز خۆ راگرى ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڵگرى هیچ پهیمامێكى مه‌ترسیدارو هه‌ڕه‌شه‌دار بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكى ئه‌ورووپادا نییه و به‌ڵام رووسیا مانۆره سه‌ربازییه‌كه به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى بۆ سه‌ر خۆى له قه‌ڵه‌م ده‌دات. به گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش، مانۆره سه‌ربازییه‌كه‌ى ناتۆ كه به گه‌وره‌ترین مانۆرى سه‌ربازى داده‌نرێت چونكه 6 هه‌زار سه‌ربازى وڵاتانى سوید و فنله‌ندا و ئۆكراینا و له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكى دیكه به‌شدارى له‌و مانۆره سه‌ربازییه‌دا ده‌كه‌ن له كاتێكدا وڵاتانى به‌شداربووى مانۆره سه‌ربازییه‌كه ئه‌ندامى په‌یمانى ناتۆ نیین.