گه‌وره به‌رپرسێكى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له وتوێژه ئه‌تۆمییه‌كانى ئه‌م جاره‌ى نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران له ژنێڤ به‌شدارى ده‌كات له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: واشنتۆن وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م له نزیكه‌وه و به وردى له هه‌نگاوه‌كانى ئێران له ناو وتوێژى ئه‌تۆمیدا ده‌روانێت و گه‌وره به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتیشى: له وتوێژه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌دا ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م ده‌یه‌وێت ئێران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌وه نیشان بدات كه چى دیكه په‌ره به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نه‌دات و هه‌روه‌ها تاران ده‌ستیش به پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌شێك له په‌ره‌پێدانه‌كانى به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بكات.
گه‌وره به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، گه‌ر ئێران ئه‌و داوایه‌یى واشنتۆن جێبه‌جێ بكات ئه‌وه هه‌لى دیكه بۆ سازكردنى وتوێژى ئه‌تۆمى ده‌رخسێت كه دووریش نییه قه‌یرانى ئه‌تۆمى ئێران چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى گه‌وره به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سه‌روبه‌ندى سازكردنى وتوێژى ئه‌تۆمى نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێرانه كه له شارى ژنێڤ بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.