جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى گه‌شته‌كه‌ى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ردانى فه‌ڵه‌ستینى كرد و له‌و سه‌ردانه‌دا كێرى له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارى فه‌ڵه‌ستین له شارى به‌یتول له‌حم كۆبووه و دوا به دواى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌باس خسته ڕوو و رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردى باس له چۆنیه‌تى لابردنى ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه كرا كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م زیندوكردنه‌وه‌ى وتوێژى راسته‌وخۆى ئاشتى و كێرى دووپاتیشى كرده‌وه، كه واشنتۆن دروستكردنى یه‌كه نیشتهجێبووهكانى ئه‌مجاره‌ى جووله‌كه كه حكوومه‌تى ئیسرائیل بڕیارى دروست كردنى له كه‌رتى رۆژئاواى فه‌ڵه‌ستین داوه به ناشه‌رعى ده‌زانێت بۆیه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هانى ئیسرائیلى دا كه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وتوێژى راسته‌وخۆى ئاشتى دروستكردنى ئه‌و یه‌كه نیشتهجێبووانهى جووله‌كه له كه‌رتى رۆژئاواى فه‌ڵه‌سین رابكرێت.
پێشتریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى ئیسرائیلى كرد و له‌وێش دانى به‌وه‌نا كه كۆسپ و ته‌گه‌ره هاتوونه‌ته به‌رده‌م وتوێژى راسته‌وخۆى ئاشتى.